ئێران یەک مەرجی هەیە بۆ وازهێنان لە پیتاندنی یۆرانیۆم و واژۆکردنی رێککەوتن
وێستگەنیوز_
بۆ یەکەمجار، راوێژکارێکی خامنەیی دەڵێت، "ئامادەین دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستێکی بەرزدا ببین ئەگەر سزاکانی سەر ئێران لاببرێت."
عەلی شەمخانی، راوێژکاری ئەتۆمیی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوز رایگەیاندووە، ئێران ئامادەیە هەرگیز چەکی ئەتۆمی دروست نەکات، هەروەها دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت بە رێژەیەکی بەرز، دڵنیاییش دەدات لەوەی تەنها لەو ئاستەدا یۆرانیۆم بپیتێنێت کە "تەنها بۆ بەکارهێنانی ئاسایی و مەدەنی دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکانیش دەدەین کە چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەکە بکەن، بەو مەرجەی ئەگەر بە زوویی سەرجەم سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێت".
عەلی شەمخانی، ئاشکراشی کردووە، "ئەگەر مەرجەکان جێبەجێبکرێن، ئەوا هەر ئەمڕۆ ئامادەین رێککەوتن واژۆ بکەین".
بە وتەی راوێژکاری خانمەیی، ئەگەر ئەمریکییەکان وەک ئەوە رەفتار بکەن کە دەیڵێن، ئەوا هێشتا دەکرێت پەیوەندییەکی باشترمان هەبێت، دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکیشدا باشتر ببێت.
PM:02:47:15/05/2025
ئهم بابهته 2824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت