نێچیرڤان بارزانی: مامۆستایان هەمیشە پارێزەری هۆشیاری و زمان و بەهاکان بوون
وێستگەنیوز_
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان لە هەموو مامۆستایان دەکات و دەڵێت: "ههموو ههوڵێك لهپێناو دابينكردنى ژیانێکی شایستە بۆ ئهوان دهدهين."
ئەمرۆ پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایاندا بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیامى بەرز و رۆڵی مامۆستایانی لە پێگەیاندنی نەوەکان" بەرز نرخاندووە.
هەروەها دڵنیایی دەدات کە هەموو هەوڵێک دەدەن کە ژیانێکی شایستە بۆ مامۆستایان دابین بکرێت کە لەگەڵ پێگەی پەروەردەیی و نیشتمانیياندا بگونجێت.
"بهردهوام دهبين له كاركردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاو و هاوچەرخ كه وەبەرهێنانێکی راستەوخۆیە لە داهاتووی کوردستاندا." نێچیرڤان بارزانی وا دەڵێت.
بە وتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "مامۆستایان گەرەنتي پەروەردەکردنی مرۆڤی هۆشیارن كه شانازى به ناسنامهكهيانهوه دەکەن."
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، مامۆستایان "لە هەموو قۆناغەکاندا دڵسۆزییان سەلماندووە، ههر لە گۆڕەپانەکانی خەباتهوه تا هۆڵهكانى خوێندن، هەمیشە پارێزەری هۆشیاری و زمان و بەهاکان بوون. رۆڵیان لە بەردەواميى پرۆسهى فێرکردن لە سەختترین هەلومەرجدا، جێى رێز و پێزانينه."
لە پەیامی پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی دا هاتووە کە "بە رێزەوە قوربانیدانی ئەو مامۆستایانە بەبیر دێنینەوە کە گیانیان لەپێناو ئازادیدا بهخشى. سڵاو بۆ هەموو ئهو مامۆستایانهى به دڵسۆزی و لهخۆبوردوويى ئەرکی پيرۆزيان جێبەجێ دەکهن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە یەکێتیی مامۆستایان دەکات لە بەرامبەر نوێنەرایەتییکردنی ئەو توێژە و بەرگریکردن لێیان.
PM:12:43:15/05/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت