ده‌ستبه‌سه‌ر 12 كیلۆگرام كریستاڵ گیرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له‌دووچالاكیدا، (3) بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كات و ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی ( 12 ) كیلۆ گرام كریستاڵ ده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش – سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ڕۆژانی 7 و 8ی 2025/5 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی وورد، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، توانییان ڕێگری له‌گواستنه‌وه‌ی بڕی (12) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ بكه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "بازرگانان به‌نیازبوون مادده هۆشبه‌ره‌كه بگوازنه‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌رێم".
ئاسایشی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی 26 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:10:13:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت