باندێكی ڕێگری و دزیكردن ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی باندێكی ڕێگری و دزیكردنی راگه‌یاند كه له سێ كه‌س پێكهاتبوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون له‌لایه‌ن تیمی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان و به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، (سێ) تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كرد به‌ناوه‌كانی (م. ح. خ.) و(ج. ح. خ.) و (د. م. س.)".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌و سێ كه‌سه له‌ناو شاری هه‌ولێر هه‌ڵساون به‌ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن و ڕێگریكردن له چه‌ند هاوڵاتیه‌ك كه دوكانی ئاڵوگۆڕی دراویان هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای ئه‌وه‌ی چاودێری خاوه‌ن دوكانه‌كانیان كردووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه هێرشیان كردۆته‌سه‌ری و رێگه‌یان لێگرتووه و سه‌رجه‌م پاره‌كانیان بردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌روه‌ها هه‌ڵساون به دزینی چه‌ند ئۆتۆمبێلێك و به‌هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دزیویانه تابلۆكانیان گۆڕیوه و چه‌ند تاوانیكی تری رێگری و دزیكرنیان له هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه".
ده‌شڵێت: "له كاتیی ده‌ستگیر كردنیاندا ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر چه‌ند چه‌كێكی بێ مۆڵه‌ت و ژماره‌یه‌ك تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساخته و (سێ) ئۆتۆمبێلی دزراودا".
ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه "تۆمه‌تبارانی ناو هاتوو پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و پێشوتریش ده‌ستگیر كراون و سزای یاسای دراون، داوا ده‌كه‌ین هه‌ر هاوڵاتیه‌ك سكاڵای یاسای له‌سه‌ریان هه‌یه سه‌ردانمان بكات، سوپاسی هاولاتیان ده‌كه‌ین كه هاوكارمانن له پیدانی زانیاری".
PM:08:20:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت