ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ده‌بێت به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دابین بكات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی رووناكی راگه‌یاند، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵ وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات و شایسته داراییه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ، بێ كێشه دابین بكات به تایبه‌تیش كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی ئایاری 2025، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه، گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی بڕیـاری ئه‌نجـومه‌نی وه‌زیـران سـه‌باره‌ت به (پـڕۆژه‌ی ڕوونـاكی)، بـۆ دابینكـردن و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌بای بیست و چوار كاتژمێری بۆ هاوبه‌شانی تۆڕه‌كـانی كاره‌بـای نیشـتمانی، به شــێوه‌یه‌كی فــراوان و به به‌رده‌وامــی و كه‌مكــردنه‌وه‌ی تێچــووی به‌كارهێنــان و ڕێگــریكردن له به‌هه‌ده‌ردان و هاوسه‌نگی له دابه‌شـكردن و پاراسـتنی ژیـنگه و ته‌ندروسـتیی گشـتی و جێبه‌جێكردنـی ئه‌م پـڕۆژه نیشتمانییه، له‌لایه‌ن كه‌رتی گشتی و وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت.
بۆ ئه‌م بڕگه‌یه‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، وێڕای وه‌زیری كاره‌با، میوانداریی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان و دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌رێم كرا بوو بۆ خستنه‌ڕووی ورده‌كاریی پرۆژه‌كه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و سه‌رنجه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ره‌تادا، ئاماژه‌ی به گرنگیی ئه‌م پرۆژه‌یه كرد و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه ئه‌م پڕۆژه‌یه، بڕگه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له مانگی ته‌مووزی 2019 په‌سه‌ند كرا و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌رنامه‌یه متمانه به كابینه‌كه درا.
مه‌سرور بارزانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی به یه‌كێك له ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوبرد، كه داوا و خواستی چه‌ندین ساڵه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بووه و مافێكی ڕه‌وا و سه‌ره‌تایی هاونیشتمانیانیش بوو كه بكرێته ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی ئه‌م كابینه‌یه بۆ ڕێكخستنه‌وه و ڕیفۆرمیی جیددی له كاره‌بادا.
دووپاتیشی كرده‌وه كه دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری، پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانییه كه خاوه‌ندارێتی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌بایه و به هێزی كاری خۆماڵی كه‌رتی گشتی جێبه‌جێ ده‌كرێت و چه‌ندین قازانج و سوودی گشتی هه‌یه له ڕووی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها خه‌رجییه‌كه‌شی بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه‌متره له‌و پاره‌یه‌ی كه هاووڵاتییان به موه‌لیده و پاره‌ی كاره‌بای نیشتمانی پێكه‌وه، ده‌یده‌ن.
داواشی له هاووڵاتییان كرد كه به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه و به‌پێی پێویستیی خۆیان كاره‌با به‌كاربهێنن و به‌فیڕۆی نه‌ده‌ن، به‌و پێیه‌ی بڕی به‌كارهێنانی كاره‌با، لێره به دواوه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هاووڵاتییان ده‌بێت و به‌پێی به‌كارهێنان پاره ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كۆتاییدا هاوكار ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی كاره‌با و به‌كارهێنانه‌وه‌ی داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له پاڵپشتیی زیاتری هاوبه‌شانی تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی و سه‌رخستنی پرۆژه‌كه و فراوانكردنی، كه وا بڕیاره تا كۆتایی ساڵی 2026 ، ته‌واوی هاوبه‌شانی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بن له خزمه‌تگوزاریی كاره‌بای به‌رده‌وامی بیست و چوار كاتژمێری.
پاشان كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با، ڕاپۆرتێكی به‌رفراوان و به داتا و زانیاریی وردی پێشكه‌ش كرد و باسی له ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌كه و قازانجه‌كانی بۆ هاووڵاتییان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و چاكسازییانه كرد كه له قۆناخی ئه‌زموونیی پڕۆژه‌كه ئه‌نجام درا، به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی تێچووی كڕینی كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ ئاسانكاری، له‌پێناوی خۆگونجاندنی هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌دا.
دواتر ڕه‌شنووسی بڕیـاری ئه‌نجـومه‌نی وه‌زیـران سـه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی كاره‌بای بیست و چوار كاتژمێری (پـڕۆژه‌ی ڕوونـاكی) و ورده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجومه‌ن خرایه‌ڕوو به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و بڕیاردان.
له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه‌بڕیاره‌كه‌ی به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد و وه‌زاره‌تی كاره‌بای ڕاسپارد بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه كه هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، لیژنه‌یه‌كی باڵا له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شداریی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهات، بۆ به‌دوادچوون و هه‌ڵسانگاندنی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پرۆژه‌كه و سه‌رخستنی به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و ڕه‌چاوكردنی بارودۆخیان به تایبه‌تیش كه‌مده‌رامه‌تان.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕاسپاردنی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كرا بۆ هاوئاهه‌نگی و هاریكاریی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ڕاپۆرتی هاوبه‌شن له‌سه‌ر وردبینیی داراییی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024، 2025.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له به‌رده‌وامبوونی هاریكاری و هاوئاهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، له هه‌مانكاتدا دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵ وه‌كوو هه‌رێمێكی فیدراڵ و قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات و ڕێز له مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم وشایسته داراییه‌كانی له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ بێ كێشه دابین بكات، به تایبه‌تیش كه هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م داواكارییه ته‌كنیكی و ژمێریاری و یاساییه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به لیستی مووچه و خانه‌نشینی و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه و دابینكردنی ژماره‌ی كه‌سیی بێهاوتا بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كانی خزمه‌تی وه‌زیفی جێبه‌جێ كردووه و هیچ كه‌موكوڕییه‌كی ته‌كنیكی له‌م ڕووه‌وه نه‌ماوه، تا بكرێته به‌هانه بۆ ڕاگرتنی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه مافێكی یاسایی‌ی ڕه‌وای مووچه‌خۆرانه و دادگای باڵای فیدڕاڵیش به ئاشكرا جه‌ختی له‌م مافه كردووه‌ته‌وه.
PM:06:08:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت