شاسوار عه‌بدولواحید: گرانكردنی نرخی كاره‌با دزییه‌كی گه‌وره‌یه له‌م خه‌ڵكه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه چۆن په‌رله‌مانی پێشوویان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌م په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی ڤیدیۆیی سه‌باره‌ت به نرخی نوێی كاره‌با بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند كه "ئه‌و كاره‌بایه غاز و سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی له چه‌مچه‌ماڵه، به‌غدا پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌دات، عهمودهكانیش كاتی خۆی سه‌دام دایناوه، هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای دووكان و ده‌ربه‌ندیخانیش مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ دروستی كردوون، كه‌چی پاره‌كه له خه‌ڵك ده‌سه‌نن و ده‌چێته گیرفانی ماڵی بارزانی و تاڵه‌بانی".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ی قوباد و مه‌سرور ده‌یكه‌ن، دزییه‌كی گه‌وره‌یه له‌م خه‌ڵكه و هیچ شه‌رعییه‌تێكی نییه".
ده‌شڵێت: "چۆن جاری پێشووی په‌رله‌مانمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ده‌یبینن ئه‌م په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه، چونكه ئه‌م حكومه‌ته‌ی مه‌سرور و قوباد دوو ساڵ و نیوه شه‌رعییه‌تیان له‌ده‌ست داوه".
هاوكات هۆشداری ده‌داته خه‌ڵك و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌م پاره‌یه‌ش زۆر زۆر گران ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك نه‌چێته ده‌نگدان به‌شێك له‌م به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵده‌گرێت".
PM:05:58:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت