عومه‌ر گوڵپی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نرخی كاره‌بای به‌مجۆره گرانكرد
وێستگه‌نیوز-
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌و نرخانه‌ی بڕیاریان لێدرا بهبازرگانیكردنی كاره‌بایه و شتێك نامێنێت ناوی كاره‌بای حكومی بێت”.
ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌ی كۆمه‌ڵ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نرخی كاره‌بای كه‌م نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو به‌مجۆره گرانیكردووه:
* له ئاستی یه‌كه‌م؛ ( 1 تا 400) كیلۆ وات كه نزیكه‌ی (2،5) ئه‌مپێری به‌رده‌وام ده‌كات، پێشتر ته‌نها به (18 دینار) ئه‌ژمار ده‌كرا ئێستا كراوه به (72) دینار!
* له ئاستی دووه‌م؛ (400 تا 800) كیلۆ وات كه نزیكه‌ی (5٥ ئه‌مپێری به‌رده‌وام ده‌كات له 24 دیناره‌وه گران كراوه بۆ 108 دینار!
* له ئاستی سێیه‌مدا له (800 تا 1200) كه ده‌كاته نزیكه‌ی (7،5) ئه‌مپێری به‌ده‌وام ده‌كات، پێشتر هه‌ر به (42) دینار بوو، ئێستا گرانكراوه بۆ 175دینار!
* له ئاستی چواره‌میش له (1200 تا 1600) كه نزیكه‌ی (10) ئه‌مپێری به‌رده‌وام ده‌كات پێشتر نزیكه‌ی (50) دینار بوو ئێسته گرانكراوه بۆ (265) دینار!
* له ئاستی چواره‌م و زیاتر؛ له (1600 كیلۆ وات و زیاتر) كه ده‌كاته (10) ئه‌مپێری به‌رده‌وام پێشتر به (72) دینار بوو، ئێستا گرانكراوه بۆ (350) دینار!
بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر خێزانێك له وه‌رزی زستان یان هاوین (1200) كیلۆ واتی به‌كارهێنابێت، كه زه‌حمه‌ته خێزانی پێنج كه‌سیی له زستان و هاوین له‌و بڕه كه‌متر به‌كاربهێنێت، ئه‌وه پێشتر (31.000) دیناری ده‌دا، به‌ڵام له‌م نرخه بازرگانیانه‌ی بڕیاریان لێداوه ده‌بێت (142.000) دینار بدات!
:
PM:04:20:14/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت