ترەمپ پێنج داواکاری ئاراستەی ئەحمەد شەرع کردووە
وێستگەنیوز_
کۆشکی سپیی ئەمریکا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کاتیی سوریای بڵاوکردەوە و تێیدا ترەمپ پێنج داواکاری هەبووە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 5ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعوودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆبووەوە، کۆشکی سپی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ترەمپ چەند داوایەکی لە شەرع هەبووە لەوانە، "بە هەموو تیرۆریستانی بیانی بڵێت سووریا جێبهێڵن و واژوو لەسەر رێککەوتنی ئەبراهام لەگەڵ ئسرائیل بکات."
هەروەها ترەمپ داوای لە شەرع کردووە، "تیرۆریستانی فەڵەستینی دووربخاتەوە، بەرپرسیارێتیی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەئەستۆ بگرێت و هەروەها بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، یارمەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بدات."
لە بەرامبەردا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا داوای لە ترەمپ کردووە "هانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بدات بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غازی سووریا."
PM:12:46:14/05/2025
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت