لە ناحیەی کەڵەکچی پارێزگای دهۆک سێ کەس کوژران
وێستگەنیوز_
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی کەڵەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ کەس کوژران.
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان رایگەیاندووە، "لە ناحیەی کەلەکچی سنووری شارۆچکەی شێخان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک برایەکی خۆی و دوو برای هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە."
قایمقامی شێخان دەڵێت، ئەو سێ کەسەی کوژراون لەگەڵ تۆمەتباریش دانیشتووی کەڵەکچین سەر بە قەزای شێخان. دوو ژنەکە بە ناوەکانی (د. ج. ش) و (س. ع. ئ) هەردووکیان لە دایکبووی ساڵی 2000ـن، پیاوەکەش بە ناوی (ل. ئ. ئ) لە دایکبووی ساڵی 1993.
بە وتەی سەردار شێخ یەحیا، تۆمەتبار بە ناوی (ئ. ئ. ئ)ـە، دوای رووداوەکە رایکردووە، هێشتا دەستگیر نەکراوە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە.
PM:09:11:13/05/2025
ئهم بابهته 1248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت