رێباز حه‌ملان دوای هاتنی مووچه: سه‌لمێندرا كه حكومه‌تی هه‌رێم راستگۆبوو له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆران
وێستگه‌نیوز-
رێباز حه‌ملان بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی رایگه‌یاند كه زیاتر له سێ هه‌فته مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا دواخرا، نه‌یانتوانی هیچ سه‌رنج و تێبینییه‌كیان هه‌بێت، ده‌شڵێت: "سه‌لمێندرا كه حكومه‌تی هه‌رێم راستگۆبوو له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆران".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی ( 959.514.000.000) نۆ سەدو پەنجاو نۆ ملیار‌و پێنج سەدو چواردە ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی نیسانی رابردووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نارد و بڕیاره سبه‌ینێ ده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێت.
رێباز حه‌ملان له‌وباره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "هه‌فته‌ی پێشوو له به‌شێكی راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێم و عێراق بۆ هاونیشتمانیانمان روونكرده‌وه كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سرور بارزانی، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی چوار و هۆكاری دواخستنی هاته سه‌رخه‌ت و به نوێنه‌رانی كوردی وتبوو ده‌بێت به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت: "له به‌غداوه به جه‌نابیان وتبوو كه ئه‌م هه‌فته‌یه چاره ده‌بێت ، ئه‌مڕۆ 5/13 مووچه‌ی مانگی چوار هات …".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌و هه‌موو مشتومڕه‌ی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی چوار كرا سه‌لمێندرا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راستگۆبوو له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆران و هاونیشتمانیان".
رێباز حه‌ملان راشیگه‌یاند كه "زیاتر له سێ هه‌فته مووچه‌ی هه‌رێم له به‌غداد دواخرا نه‌یاتوانی هیچ سه‌رنج و تێبینییه‌كیان هه‌بێت له‌رووی یاسایی و كارگێری و لیستی مووچه‌و میزان مراجه‌عه و داهاتی ناوخۆش. چونكه حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردبوو …".
PM:06:14:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت