عه‌لی باپیر: خه‌باتی چه‌كداری ئامڕازه و ده‌ستبه‌رداربوونی شتێكی ئاساییه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" بۆ چه‌كدانان "بوێرانه‌یه و هیوادارم سه‌ره‌نجامیشی خێر بێ"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "خه‌باتی چه‌كداری ئامڕازه و ده‌ستبه‌رداربوونی شتێكی ئاساییه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مینی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه‌ی (په‌كه‌كه) له كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌مدا بڕیارێكی بوێرانه‌و گرنگه‌و، شایسته‌ی ده‌ستخۆشییه و هیوادارم سه‌ره‌نجامیشی خێر بێ".
عه‌لی باپیر نووسیویه‌تی: "بێگومان خه‌باتی چه‌كداریی‌و به‌كارهێنانی هێز، ئامڕازه‌و میكانیزمه‌و ئامانج نیه، بۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی شتێكی ئاساییه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازیی خۆی هه‌میشه به‌ناچاریی په‌نای بۆ چه‌ك و هێز بردووه".
ده‌شڵێت: "خۆزگه حوكمڕانان و ده‌وڵه‌تی توركیا زووتریش ئه‌و ئاماده‌ییه‌یان هه‌بوایه و ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نابایه، كه به‌نده چه‌ندان جار بۆ هه‌ردووك لایان پێشنیارم كردوه، كه پێویسته له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و به‌شێوازی ئاشتییانه بیر له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا بكرێته‌وه‌و واز له‌لۆژیكی هێز بهێنرێ‌و ڕووبكرێته هێزی لۆژیك".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری راشیگه‌یاندووه كه "هیواداریشم هه‌ردوولا به‌ده‌رهاویشته‌و داخوازییه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه پابه‌ند بن‌و ڕێگاش نه‌ده‌ن هیچ كه‌س‌و گرووپ‌و لایه‌نێكی ده‌ره‌كیی‌و نێوخۆ، په‌رچ‌و گرێ‌و گۆتاڵی بخه‌نه نێو و په‌كی بخه‌ن، یان بێهیزو پێزی بكه‌ن".
له پێشهاتێكی مێژوویی بێوێنه‌دا، دوێنێ دووشه‌ممه 12ی ئایاری 2025 پارتی كرێكارانی كوردستان، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی و كۆتاییهێنان به‌و ململانێ چه‌كدارییه‌ی كه نزیكه‌ی چوار ده‌یه له‌گه‌ڵ توركیادا به‌رده‌وامه، راگه‌یاند.
PM:04:59:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت