عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان په‌یامێكی نوێی بۆ قه‌ندیل نارد
وێستگه‌نیوز-
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" په‌یامێكی نوێی بۆ قه‌ندیل نارد سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی 12همین كۆنگره‌ی پارته‌كه.
په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان به‌مشێوه‌یه‌یه:
"هه‌ڤاڵانی هێژا
به خه‌مگینییه‌كی زۆره‌وه بیستم كه عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان و ڕه‌زا ئاڵتوون ژیانئاواییان كردووه
دواتر ده‌رباره‌ی یادی هه‌ردوو هه‌ڤاڵ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی به‌رفراوان ده‌كه‌م، ئێستا به ڕێزێكی زۆره‌وه به‌بیریان ده‌هێنمه‌وه.
له تێكۆشانی بوونی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك‌دا هه‌میشه شوێنیان هه‌یه.
ئه‌وان بۆ پارادایم و ڕێكخستنی سه‌رده‌می نوێ وه‌ك بنه‌ماكانی ئیلهام هه‌تا هه‌تایه ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن.
وه‌ك ڕێبه‌رانی هه‌میشه‌یی له تێكۆشانماندا درێژه به هه‌بوونیان ده‌ده‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه من به ڕێزه‌وه سڵاو له بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ـیه‌مینی مێژوویی و په‌یامه‌كانی په‌یوه‌ست به داهاتوو ده‌كه‌م.
عه‌بدوڵا ئۆجالان
ئیمرالی / بورسا
PM:03:56:13/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 8116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت