لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەکەی شارەزوور تۆمەتبارێك دەستگیركرا


وێستگەنیوز-

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەبەشی پۆلیسی شارەزوور داواكراوە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "شەوی رابردوو لەناو بازاڕی هەڵەبجەی تازە لە قەزای شارەزوور كەسێك بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیسی شارەزوور دەركەوت كە رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكەوە بووە و تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە".

ئاماژە بەوەکراوە، "لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو و زانرا كە تۆمەتبار بەرەو قەزای سەیدسادق هەڵاتووە، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە بەهاوكاری بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەناو قەزای سەیدسادق دەستگیربكرێت".


PM:12:43:13/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت