کەشناسیی هەرێم: تاوە باران دەبارێت و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارنێکى کەم و بروسکە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا و لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان رێژەى تۆز زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
ئاماژەی بەوەکرد، "سبەی چوارشەممە 14ی ئایاری 2025، کەش لەنێوان نیمچە هەور لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت و لەگەڵ ئەگەرى پروشکە باران لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى ئەم دوو پارێزگایە لەگەڵ ئەگەرى تاوە بارانى کورتخایەن هەورە تریشقە هەیە لە هەندێک کاتى دوانیوەڕۆ، لە ئەنجامى بەردەوامى ئەم ناسەقامگیرییەى هەیە لە کەشى ناوچەکەمان ئەگەرى زیادبوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە، لە سەرجەم ناوچەکەمان ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە کە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت، پلەکانى گەرمى 2 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرما بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی
PM:12:02:13/05/2025
ئهم بابهته 1020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت