واژۆ لەسەر ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم کرا
وێستگەنیوز-
وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم کرد و نووسراوی خەرجکردنەکە رەوانەی بانکی ناوەندی کرا.
دوێنێ رێکارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی چوار لە بەغدادەوە دەستیان پێکرد و واژۆی ناردنی پارەکە لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کەوتە ئەمڕۆوە.
چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ هاتنی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
AM:10:53:13/05/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت