منداڵێكی شه‌ش ساڵان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڕه‌كێكی كه‌لار منداڵێكی شه‌ش ساڵان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌وته‌ی باوكه‌كه‌ی، منداڵه‌كه له كۆڵان یاری كردووه كه فیشه‌كه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه.
عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كی به‌رده‌سوری قه‌زای كه‌لاره‌وه ته‌رمی منداڵێكی شه‌ش ساڵان به‌ناوی (لانۆ سرود سه‌عدون) هێنرایه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "به‌وته‌ی باوكی، منداڵه‌كه‌ی له‌كۆڵان یاری كردووه و ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه منداڵه‌كه‌ی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌ستبه‌جێ پۆلیس و تیمی كامێرامانی به‌شی پۆلیسی كه‌لار چونه شوینی ڕوداوه‌كه دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون ده‌ركه‌وت منداڵێكی 10 ساڵان ده‌مانچه‌كه‌ی باوكی كه كارمه‌ندی هێزهئهمنییهكانه ده‌هێنێته كۆڵان و فیشه‌ك به‌ناوبراوه‌وه ده‌نێت و پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا".
عه‌قید عه‌لی جه‌مال قدووری راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا منداڵه‌كه و باوكی منداڵه‌كه كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه ده‌ستگیركراون و به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی ( 405 ) به‌ندكراون لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه".
PM:11:58:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت