عێراق هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه پێشوازیی له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: " بڕیارەکە دەرفەتی راستەقینەیە بۆ بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی ئاشتی".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئایاری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازیی له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه كرد و وتی: "ئه‌و كاره‌ی په‌كه‌كه ده‌رفه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ پێشخستنی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و كۆتاییهێنان به‌و ململانێیه درێژخایه‌نانه‌ی كه ده‌یان ساڵه سێبه‌ریان به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه".
وتیشی: "پاڵپشتیی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆی چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری".
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن ده‌كاته‌وه بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "دوای ئەم پێشهاتە پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بە بیانووەکانی بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند كه خۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و كۆتایی به زیاتر له چوار ده‌یه له "خه‌باتی چه‌كداری" دژی ده‌وڵه‌تی توركیا هێنا.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له زاری ئاژانسی "فوڕات"ی نزیك له كورده‌كانه‌وه، رایگه‌یاند كه پارتی كرێكارانی كوردستان كۆتایی به ئه‌ركی مێژوویی خۆی هێنا.
PM:10:29:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت