پارتی داوای راده‌ستكركردنی سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی
وێستگه‌نیوز-
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه "پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون، راده‌ستی پێشمه‌رگه بكرێت".
مه‌ریوان قه‌ره‌نی كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراقه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به فه‌رمی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها كۆتاییهاتنی هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی چه‌كداری و هه‌ر چالاكییه‌كیشی راگه‌یاند كه به ناوی ئه‌و حزبه‌وه بكرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندیی به خودی ئه‌و حزبه‌وه هه‌یه، به‌ڵام مایه‌ی پێشوازیلێكردنه، چونكه هه‌موو كوردێك خوازیاری ئاشتییه و حه‌ز به شه‌ڕ ناكات، بۆیه ئه‌م بڕیاره ده‌كرێ ده‌رفه‌تێكی تازه بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری كوردستان و توركیا بچێته قۆناغێكی گه‌شه‌كردووه‌وه".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت: "به دڵنیاییه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئاشتییه كه له توركیا و باكووری كوردستان هاتۆته ئاراوه، له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتیوانییه‌كی ته‌واوی لێ ده‌كرێت، ئه‌م پشتیوانییه‌ش ڕۆڵی ده‌بێت له سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌دا".
راشیگه‌یاندووه كه "پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه ئه‌و ناوچانه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون، له قه‌ندیل و له شنگال، خاكی هه‌رێمی كوردستانن و به‌پێی ده‌ستوور و یاساكانی عێراق و كوردستان، ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه، بۆیه به گرنگی ده‌زانن كه سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه راده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێت و له داهاتوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و دێهاته سنوورییانه و كوردانی ئێزدی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و چیتر شه‌ڕ و پێكدادان ڕێ له ڕه‌وتی ژیان له‌و ناوچانه‌دا نه‌گرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند كه خۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و كۆتایی به زیاتر له چوار ده‌یه له "خه‌باتی چه‌كداری" دژی ده‌وڵه‌تی توركیا هێنا.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له زاری ئاژانسی "فوڕات"ی نزیك له كورده‌كانه‌وه، رایگه‌یاند كه پارتی كرێكارانی كوردستان كۆتایی به ئه‌ركی مێژوویی خۆی هێنا.
PM:09:39:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت