زاوایه‌ك كۆمه‌ڵێك كه‌س به پێش خۆی ده‌دا و به چەکەوە ھه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خه‌زووری
وێستگه‌نیوز-
له شاری هه‌ولێر زاوایه‌ك كۆمه‌ڵێك كه‌س به پێش خۆی ده‌دا و به كلاشینكۆفه‌وه ھه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی خه‌زووری و به‌ر فیشه‌كی ده‌دات، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "ئه‌و كه‌سه‌ی به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كرد ده‌ستگیر كرا.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "تۆمه‌تبار له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ده‌بێته ده‌مه‌قاڵییان و دواجار به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه ده‌كات و كه‌سی به‌رامبه‌ر زامدار ده‌كات".
راشیگه‌یاند كه "دوای تۆماركردنی سكاڵا و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و دراوه‌ته دادگا".
PM:08:51:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت