مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه په‌یامی هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه بڕیاری په‌كه‌كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی خۆی و كۆتاییهێنان به خه‌باتی چه‌كداری و ده‌ستكردن به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی دیموكراسی "جێگای رێزگرتنه".
عه‌بدی له پلاتفۆرمی "X" نووسیویه‌تی: "پارتی كرێكارانی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا ڕۆڵێكی مێژوویی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بووه".
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "هه‌موومان دڵنیاین كه ئه‌م هه‌نگاوه ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ قۆناغێكی نوێی سیاسه‌ت و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا".
ده‌شڵێت: "هیوادارین هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌نگاوی گرنگ بنێن و هه‌مووان پشتگیری پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند كه خۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و كۆتایی به زیاتر له چوار ده‌یه له "خه‌باتی چه‌كداری" دژی ده‌وڵه‌تی توركیا هێنا.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له زاری ئاژانسی "فوڕات"ی نزیك له كورده‌كانه‌وه، رایگه‌یاند كه پارتی كرێكارانی كوردستان كۆتایی به ئه‌ركی مێژوویی خۆی هێنا.
PM:08:08:12/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت