بە تۆمەتی سووتانی مەیدانی حاجیاوا ژنێک دەستگیرکرا
وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن
پۆلیس ئیدارەی راپەڕین بە تۆمەتی سووتانی مەیدانی حاجیاوا ژنێکی دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ژنێکی تەمەن سەروو 40 ساڵ دەستگیرکراوە کە هەستابوو بە سووتانی بەشێک لە دوکانەکانی مەیدانی حاجیاوا.
رۆژی 23ی نیسانی 2025 کۆمەڵێک دوکانی جلوبەرگی ئافرەتان لەمەیدانی حاجیاوا سووتان کە زیانێکی زۆر بەر دوکانەکان گەیشت.
دوای رۆژێک جارێکی دیکە ئاگر لە کۆمەڵێک دوکانی تر لەهەمان مەیدان کەوتەوە، بەپێی زانیاریەکان ژنێکی تەمەن سەروو 40 ساڵ دەستگیرکراوە کە هەستابوو بە سووتانی بەشێک لە دوکانەکانی مەیدانی حاجیاوا، ئەو ژنە بۆ جاری دووەم ئاگری لەم دوکانانە بەرداوە وەکو تۆڵەکردنەوە.
PM:03:33:12/05/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت