سەعدی پیرە: ئەمرۆ پەکەکە گەیشتووەتە بڕواکەی مام جەلال کە بۆ چارەسەرکردنی كێشەکان رێگەی ئاشتی هەڵبژێرن
وێستگەنیوز_
دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، لە مێژە یەکێتی پشتیوانی لە ئاشتی دەکات و ئێستا، پاش 33 ساڵ پەکەکە، گەیشتووەتە بڕوای مام جەلال کە هەڵبژاردنی ئاشتییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەو بڕوایەدان یەکێک لە سزاکانی خرابووەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندی بە پرسی پەکەکەوە هەبووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە دەشڵێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاشکرا چەند جارێک پشتیوانیی لە بژاردەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکە و سنوورێکی درێژیان هەیە لەگەڵ کوردستان، هەربۆیە گرنگە سنوورەکانمان لەگەڵ ئەوان رێکخراوبێت و دووبارە کێشە لەسەر سنوورەکان نەبێت.
دەشڵێت، چەکدانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کورد و تورک و رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی برایەتیی کورد و تورک هاوشێوەی پێشوو بەردەوام بێت.
PM:12:51:12/05/2025
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت