کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم باران و خۆڵ دەبارێن
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، "ئەمڕۆ و سبەی لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم باران و خۆڵ دەبارێن".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ کەمێک دابارینی تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی بەگشتی بە (2-4) پلە نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک زیاتر نزمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان لەزۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تاوەباران و بروسکەی پچڕپچڕ لە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان وە لەناوچە سنوورییەکان کاریگەری زیاتردەبێت، خێرایی با چالاک دەبێت لەزۆربەی کاتەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی لەزۆربەی ناوچەکان بە (3-5) پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی
AM:11:03:12/05/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت