رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر روویدا
وێستگەنیوز_ شاهین فوئاد
بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 12ـی 5ـی 2025، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر روویدا و "لە شوێنی رووداوەکەدا یەک کەس گیانی لەدەستداوە و پێنج برینداری سەختیش هەن."
رووداوەکە کاتژمێر 03:40 بەیانیی ئەمرۆ دووشەممە روویداوە؛ و تیمەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییەکان.
موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، "تیمی راهێندراومان هەن، بەڵام بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە کاتیان پێویست بوو بۆ دەرهێنانی قوربانییەکان چونکە لە ئۆتۆمبێلەکاندا گیرببوون و دواتر رزگارکران".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا شەش کەس هەبوون و دەنگۆی گیان لەدەستدانی پێنج کەس هەبوو، دواتر دەرکەوت لە شوێنی رووداوەکە یەک کەس گیانی لەدەستداوە؛ و پێنج بریندارەکەش تەندروستییان ناجێگیر بوو".
ئۆتۆمبێلەکان یەکێکیان تاکسی بووە و ئەوی دیکە تایبەت، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان هەڵوەشاونەتەوە. لە ئێستاشدا، پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
کلیک بکە بۆ بینینی ساتی دەرهێنانی بریندارەکان و رووداوەکە:
AM:10:57:12/05/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت