ئاکپارتی: چەکدانانی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگە و پێویستە بە کرداریی جێبەجێبکرێت
وێستگەنیوز_
وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دەڵێت: بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و وازهێنان لە چەک، قۆناخێکی گرنگە بۆ ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر".
ئەمڕۆ دووشەممە، 12 ـی ئایاری 2025، عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، "دوای ئەو بانگەوازەی لە ئیمراڵییەوە کرا، بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی و وازهێنان لە چەک، قۆناخێکی گرنگە بۆ ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەکۆتاییهاتنی تیرۆر، دەرگای سەردەمێکی نوێ واڵا دەبێت."
وتەبێژی ئاکپارتى ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە، "پێویستە ئەم بڕیارە بە کرداریی جێبەجێبکرێت."
پەکەکە ئەمڕۆ ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی پارتەکەی بڵاوکردەوە و بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەى پێکهاتەی رێکخراوەیى و کۆتاییهێنانى بە خەباتى چەکداریى راگەیاند.
AM:10:47:12/05/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت