ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوازی سانتلیگۆی هەموارکراو


وێستگەنیوز_

ئارام جەمال، توێژەر و شارەزای بواری هەڵبژاردن لە پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن، ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوازی سانتلیگۆی هەموارکراو بە چەند خشتەیەک بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی خشتەکان، ئەگەر دەنگی دروستی لیستەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان (ئۆکتۆبەری 2024) لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بەکاربهێندرێت، ئەنجامەکان لەبەر ئەم دوو گۆڕاوە سەرەکییەی خوارەوە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت: 
 
گۆڕاوی یەکەم: سیستمی هەڵبیژاردنەکە لە لیسیتی نوێنەرایەتی رێژەی/زۆرترین ماوە (باقی الاقوی) گۆڕاوە بۆ لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی سانتلیگۆی هەموارکراو، بە رێژەی (1.7).

گۆڕاوی دووەم: ژمارەی کورسی گشتی بازنەکانی هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا بەرێژەی (40% بۆ 50%) کەمترە. دیارە ئەمەش وادەکات ژمارەی کاندیدی لیستەکانیش بە هەمان رێژە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرای عێراقدا کەمتر بێت. بۆ نموونە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هەر لیستێک (حیزبی یان هاوپەیمانێتی) لە بازنەی هەڵبژاردنی هەولێردا دەیتوانی هەتا (64) کاندیدی هەبێت بەڵام لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ئەم ژمارەیە کەمی کردووە و هەر لیستێک لەوانە دەتوانێت هەتا 30 کاندیدی هەبێت. کە ئەمەش تا رادەیەک کاریگەری دەبێت بۆسەر کۆی ژمارەی دەنگە بەدەستهاتووەکانی لیستە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکە لەو بازنەیەدا. 

هاوکات، ئەم شیکارییە دەیەوێت وەڵامی دوو پرسیاری دەستبکەوێت: 

پرسیاری یەکەم: ئەگەر شێوازی سانتلیگۆی هەموارکراو بەسەر دەنگە بەدەستهاتووەکانی هەر لیستێکی بەشداربووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تاقی بکەینەوە، ئەنجامەکە چی لیدێت؟ 

پرسیاری دووەم: ئەگەر پێنج لیستی ئۆپۆزسیۆن (نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری و بەرەی گەل) بە یەک لیستی هاوبەش و هاوپەیمانێتییەوە بچنە نێو کێبرکێی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجامەکان بە کوێ‌ دەگات؟


AM:09:14:12/05/2025














ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو