لاهور شێخ جه‌نگی: حکومەتێکی خزمەتگوزار و پەرلەمانێکی دروست و چالاک پێكبهێنرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد دوور له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی كرده‌وه، ده‌شڵێت: "حکومەتێکی خزمەتگوزار و پەرلەمانێکی دروست و چالاک پێكبهێنرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له یان برایم كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "لهدیدارێدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی گشتی هه‌رێمی كوردستان و پرسی گۆڕانكارییه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بارودۆخی سوریا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه".
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لاهور شێخ جه‌نگی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر "پێویستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی و خزمه‌تگوزار و په‌رله‌مانێكی دروست و چالاك كه بتوانێت متمانه‌ی خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له‌و دیداره‌دا باسی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، "ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو"ی به‌پێویست زانی بۆ ئه‌نجامدانی "هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد دوور له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی، له‌پێناو باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و دۆخی عێراق".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، باسی له پرۆسه‌ی نوێی ئاشتی كرد له توركیا و گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه، كه "به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌بچێت" و جه‌ختیكرده‌وه له "پێویستی پارێزگاری له پێگه‌ی كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و پاراستنی ماف و داواكارییه‌كانی".
لاهور شێخ جه‌نگی پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و باكوری كوردستان و هه‌ر هه‌وڵێك دووپاتكرده‌وه كه به ئامانجی سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و جه‌ختی له پشتیوانیكردن و سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه كرده‌وه.
PM:10:54:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت