'دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراسی' لە باکووری کوردستان راگەیەندرا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ یەکشەممە 11ـی 5ـی 2025، لە باکووری کوردستان "دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراسی" راگەیەندرا، لە دەستپێشخەرییەکەدا پشتیوانیی لەو پرۆسەیە کراوە ماوەی چەند مانگێکە لە تورکیا دەستیپێکردووە.

بە بەشداریی پارتە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە دیارەکان و نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی باکووری کوردستان، "دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراسی" راگەیەندرا.

ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، چەند دەرفەتێکی مێژوویی لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە سەریهەڵداوە، بەتایبەت لە سووریا، کە دەتوانرێت سووریایەکی دیموکراسی بنیادبنرێت.

دەستپێشخەرییەکە، "کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کورد" کە لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، بە "سەرکەوتنێکی گەورە و هەنگاوێکی مێژوویی" ناو دەبات و دەڵێت، کۆنفرانسەکە دەبێتە هۆی پێشکەوتنی یەکێتیی نەتەوەیی لە باکوور، رۆژهەڵات و باشوورى کوردستان.

دەستپێشخەرییەکە پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانە دووپاتکردووەتەوە کە لەپێناو چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەی کورد دەنرێن و دەڵێت، پشتیوانی لە هەنگاوەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکەن و بە "مێژوویی" ناویدەبەن.


PM:02:47:11/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو