سەرچاوەیەک بۆ وێستگەنیوز: سبەی پارەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکرێت
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وەزیرە کوردەکانی راگەیاندووە، سبەینێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ رێکخستنی کارەکانی لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە لە 17ی ئەم مانگە لە بەغدای پایتەخت ئەنجام بدرێت کۆبووەوە، لەکاتێکدا دەبوو رۆژی سێشەممە کۆببێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەڵام ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق لە پەیوەندیدا بوون بۆ پرسی مووچە، لەمیانەی گفتوگۆکانیاندا سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنی پێدان سبەی گرفتی مووچە چارەسەر بکات و پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت".
PM:01:16:11/05/2025
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت