مەسرور بارزانی: هیوادارین بەغدا چیتر بابەتی مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین بە زووترین کات مووچە خەرج بکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە دهۆک، لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسان رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە، هیوادارین ئەوانیش ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیوادارین چیتر بەغدا بابەتی مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نەکات و وەک فشار لە دژی هەرێمی کوردستان بەکاری نەهێنن، هیوادارین بە زووترین کات مووچە خەرج بکرێت و ئێمەش چاوەڕێ دەکەین".

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، "هەوڵەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن".

وتی، "سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی فەرمانبەر و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم کە تا ئێستا زۆر پشوودرێژ بوونە، بەڵام پێویستە ئەوانیش بزانن، حکومەتی فیدراڵییە تا ئێستا مووچەی نەناردووە".


PM:12:16:11/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت