سبەی پێنج حزبە ئۆپوزسیۆنەکە لە بارەگای هەڵوێست کۆدەبنەوە


وێستگەنیوز-

سەبارەت بە پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی ئۆپوزسیۆن بۆ بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سبەی لە ئۆفیسی هەڵوێست لە شاری سلێمانی پێنج حزبەکە کۆدەبنەوە.


وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی سبەی یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، پێنج حزبەکە نوێنەرانیان لە ئاستی سەرکردایەتی کۆببنەوە و باسی زیاتر و قوڵببنەوە لەوەی کە ئایا دەتوانن بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ئەمڕۆش کۆبوونەوەیەک لە مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی بەڕێوەچووە و بڕیارە کۆبوونەوەکان هەر جارە و لە بارەگای حزبێک ئەنجامبدرێت کە بریتین لە نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، هەڵوێست، بەرەی گەل و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

بڕیارە لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.


PM:10:45:10/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت