لە هەولێر رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە روویدا
وێستگەنیوز- شاهین فوئاد
کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی 40 مەتری شاری هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو لە پرۆژەی لەندەن تاوەر کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز لە شاری هەولێر، کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی 40 مەتری شاری هەولێر ئاگر لە نهۆمی 22یەمی باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو کەوتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز بێت، تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و تەنها دووکەڵ ماوە و تیمەکانی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکە.
PM:09:55:10/05/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت