یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به تای خوێنبه‌ربوون له دهۆك تۆمار كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی، تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به تای خوێنبه‌ربوونی له دهۆك راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. سه‌گڤان سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی له شاری دهۆك، وتی: "نزیكه‌ی كاتژمێر 05:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 10-05-2025، یه‌كه‌م تووشبووی تای خوێنبه‌ربوون له دهۆك گیانی سپارد".
وتیشی: "تووشبووه‌كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵی دانیشتووی ناحیه‌ی شێلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدییه و كاری ئاژه‌ڵداریی ده‌كرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سێ ڕۆژ پێش ئێستا هاته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، گومانی لێ ده‌كرا تووشبووی تای خوێنبه‌ربوون بێت، پشكنینمان بۆی كرد و ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌غدامان كرد".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی بۆ كوردستان 24 باسی له‌وه‌كرد كه "ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، 09-05-2025، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ئافره‌ته ته‌مه‌ن 45 ساڵییه‌كه ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو، تووشبووی تای خوێنبه‌ربوونه. دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش له ئاشكرابوونی ئه‌نجامه‌كان، گیانی سپارد".
راشیگه‌یاند كه "به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان، هیچ ئه‌ندامێكی دیكه‌ی خێزانی ئه‌و ئافره‌ته تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه نین".
AM:10:41:10/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت