رێباز حەملان: بڕیاری نەناردنی مووچە لە تەیف سامی گەورەترە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی بدات


وێستگەنیوز-

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری نەناردنی مووچە لە تەیف سامی گەورەترە، ئاماژە بەوەشدەکات، چاوەڕێین هەفتەی داهاتوو بابەتی مووچە یەکلایی ببێتەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025، رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی نەناردنی مووچەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "بڕیاری نەناردنی مووچە لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گەورەترە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی بدات و ئەو بە تەنها ئەو بابەتەی رانەگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "وردبینیی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە و هیچ كێشەیەكی نییە، چاوەڕێین یەکشەممەی داهاتوو بابەتی مووچە یەکلایی ببێتەوە".


PM:08:44:09/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت