لەیلا زانا: ئەم سەردەمە نوێیە بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر شانی هەموومان
وێستگەنیوز-
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد دوای راگەیاندنی 12هەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" پەیامێکی بڵاوی کردەوە.
لەیلا زانا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "سەردەمی نوێ. هیوا نوێیەکان، ڕێبازی نوێی تێکۆشان، بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر شانی هەموومان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت بە هۆشیاری و هەستیارییەوە نزیکی پرۆسەیەکی دیموکراتیک، یەکسانیپارێز، دادپەروەر و ئازاد بین. بەم هەست و بیرانەوە، هیوادارم خێری بۆ جوگرافیاکەمان هەبێت".
ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025 پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بۆ پرۆسەی چارەسەریی کێشەی کورد و گەلانی تورکیا و rۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجامدانی کۆنگرەی 12یەمی خۆی راگەیاند.
PM:06:45:09/05/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت