دەستبەسەر تانکەرێکدا گیرا و شۆفێرەکەشی دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بەهۆى لێچوونى نەوتى رەش و دروستکردنى ئاستەنگى هاتووچۆ دەستی بەسەر تانکەرێکدا گرت و شۆفێرەکەشى دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى رایگەیاند، "بەهۆی لێچوونی بڕێکى زۆر لە نەوتی رەش و دروستکردنی ئاستەنگ و مەترسی بۆ شۆفێران لەسەر شەقامی سەرەکی (سەیدسادق- ناڵپارێز) لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز و بە هاوکاریی هێزەکانى ئاسایش شۆفێرێک دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر تانکەرەکەیدا گیرا".
ئاماژە بەوەشکراوە، "زۆرکات بەهۆی پابەندنەبوون و کەمتەرخەمی شۆفێرانی بارهەڵگری سووتەمەنی و لێچوون و رژانی جۆر و بەرهەمەکانی (نەوت) مەترسی بۆ شۆفێران و، رووداوەکانی هاتوچۆ دروست دەبێت".
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى ئەوەشى خستەڕوو، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە".
PM:06:14:09/05/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت