کۆمەڵی دادگەریی راپرسی بۆ بەشداری هەڵبژاردنی عێراق دەکات
وێستگەنیوز-
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئامادەکاریی دەکات بۆ بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
بەپێی فۆڕمێکی راپرسی بێت کە دەست وێستگەنیوز کەوتەوە، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وەک هەنگاوێک بۆ کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی راپرسییەکی مەیدانی و ناوخۆیی ئەنجامداوە تیادا رای ئەندامانی لەسەر چەند پرسێک وەردەگرێت.
یەکێک لە پرسیارەکانی فۆڕمەکە کە لە ئەندامان کراوە ئەوەیە، "بەڕای تۆ کۆمەڵ لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەشداری بکات؟".
بڕیارە لە رۆژی 11ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و گفتوگۆیەک لەنێوان لایەنەکانی ئۆپۆسیزیۆن هەیە بۆی بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئەم راپرسییەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەکاتێکدایە، کۆمەڵ دوای ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و توانی سێ کورسی بەدەستبهنێت، بەڵام بڕیاری بایکۆتکردنی پەرلەمانی دا و تائێستاش لە بایکۆت بەردەوامە.
PM:05:05:09/05/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت