ده‌م پارتی: پێویستە پەرلەمان و لایەنەکانی دیکەی تورکیا بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن
وێستگه‌نیوز-
پارتی دیموكراتیی گه‌لان "ده‌م پارتی" پێشوازی له به‌ستنی كۆنگره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ بڕیاره مێژووییه‌كانی كۆنگره‌ی په‌كه‌كه، هه‌نگاوێكی دیكه له ئاشتی نزیك ده‌بینه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌كه‌كه رایگه‌یاند، له رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئایار كۆنگره‌یان به‌ستووه و له‌سه‌ر بانگه‌وازی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بڕیاری گرنگی مێژوویی و گرنگیان داوه.
پارتی دیموكراتیی گه‌لان "ده‌م پارتی" له‌وباره‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌كه‌كه "هه‌نگاوێكه بۆ سه‌رله‌نوێ چرۆكردن و گه‌شه‌كردنی ئاشتی و سیاسه‌تی دیموكراتی كه سه‌ده‌یه‌كه له ناخی ئه‌م خاكه دێرینهماندا ئاواتی بۆ ده‌خوازرا".
ده‌م پارتی ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی سیاسه‌تی دیموكراتی، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مانی توركیا (TBMM)، به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و دیموكراتیزه‌كردنی ڕاسته‌قینه‌ی توركیا".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ئه‌مڕۆ ئێمه شایه‌تحاڵی ڕووداوێكی مێژوویین سه‌باره‌ت به یه‌كێك له گرنگترین و هه‌ستیارترین وه‌رچه‌رخانه‌كانی مێژووی نزیكی توركیا.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاره مێژووییه‌كانی كۆنگره‌ی په‌كه‌كه، هه‌نگاوێكی تر له ململانێی په‌نجا ساڵه‌وه به‌ره‌و ئاسۆی ئاشتی نزیك ده‌بینه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه، هه‌نگاوێكه بۆ سه‌رله‌نوێ چرۆكردن و گه‌شه‌كردنی ئاشتی و سیاسه‌تی دیموكراتی كه سه‌ده‌یه‌كه له ناخی ئه‌م خاكه دێرینهماندا ئاواتی بۆ ده‌خوازرا.
سه‌ره‌تا، به ڕێزێكی قووڵه‌وه یادی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له پرۆسه‌ی درێژخایه‌نی پێكدادانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌زموونی تاڵی ده‌یان ساڵه پێشانی هه‌موومانی داوه كه ئازار ره‌نگ و زمان و ناسنامه‌ی نییه. ئه‌مڕۆ فرمێسكی تورك، كورد، چه‌ركه‌س، عه‌ره‌ب، عه‌له‌وی، سوننه، هه‌موو ناسنامه و باوه‌ڕه‌كان له یه‌ك ده‌ریادا یهكیگرتووهتهوه. خه‌می هاوبه‌شمان له دڵماندا هه‌ڵگرتووه؛ یاده‌وه‌ریی هه‌موو لهدهستچووانمان وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی پیرۆز ده‌پارێزین و داهاتووی هاوبه‌شمان بونیاد ده‌نێین.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی ژیانی هاوبه‌ش و یه‌كسان بخه‌ینه سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه. كاتی باوه‌ڕی قووڵه به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی، سیاسه‌تێكی ئازاد، یاسای جیهانی (بنه‌ما گه‌ردونییه‌كانی یاسا)، و كاتی كاركردن و هه‌نگاونانه بۆ دیموكراتیزه‌كردن. چیتر هیچ گه‌نجێك نه له شاخ و نه له شار نه‌خرێته ژێر خاك (نه‌درێته به‌ر خاك). با له‌مه‌ودوا له‌م وڵاته‌دا ده‌نگی سیاسه‌ت به‌رز بێته‌وه، نه‌ك ئینكار و چه‌ك؛ ده‌نگی لێكتێگه‌یشتنی دیموكراتی و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ك تووڕه‌یی؛ ده‌نگی ژیانی پێكه‌وه‌یی و یه‌كسان، نه‌ك جیایی.
لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ڕێگای ئاشتییه‌كی سه‌ربه‌رزانه و چاره‌سه‌رییه‌كی دیموكراتیدا هه‌ڵده‌درێته‌وه. وه‌ك پارتی ده‌م، باوه‌ڕمان وایه كه دوای ئه‌م وه‌رچه‌رخانه مێژووییه، پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی سیاسه‌تی دیموكراتی، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مانی توركیا (TBMM)، به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و دیموكراتیزه‌كردنی ڕاسته‌قینه‌ی توركیا.
ئێستا ده‌بێت ده‌نگی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌رز بێته‌وه. ئه‌ركی مێژوویی به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ بونیادنانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌نده پیرۆزه كه نابێت بكه‌وێته ژێر سێبه‌ری هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی سیاسییه‌وه. ئێستا سه‌ره‌كیترین به‌رپرسیارێتیمان ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه ئه‌و زه‌مینه یاسایی-دامه‌زراوه‌ییه دابمه‌زرێنین كه ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه بگۆڕێت بۆ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی.
له‌م ساته مێژووییه‌دا، جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتی مێژوویی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره‌وه بۆ سه‌رخستنی ده‌رفه‌تی بونیادنانی داهاتووی دیموكراتی توركیا، گه‌ره‌نتی ئاشتی ده‌بێت.
سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوویی له ئه‌ستۆ گرتووه له پێشكه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا؛ سوپاس بۆ گه‌لانی توركیا كه باجی ئاشتییان به گیانیان، به ڕۆڵه‌كانیان و به فرمێسكه‌كانیان داوه؛ سوپاس بۆ به‌ڕێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه پشتیوانی له ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری كردووه، و بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێز ئه‌ردۆغان كه خاوه‌ندارێتی له‌م ئیراده‌یه كردووه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی به‌ڕێز ئۆزگور ئۆزه‌ل و سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا كردووه.
بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه، ئه‌ركی پاراستن و بونیادنانی ئاشتی و مسۆگه‌ركردنی داهاتوو له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی دامه‌زراوه سیاسییه‌كانمان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیمان و له هه‌مووی گرنگتر، هه‌ر یه‌كێك له ٨٥ ملیۆن هاووڵاتییهكهمان. ده‌مانه‌وێت ئاشتیی توركیا ببێته هیوا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیلهام بۆ جیهان.
وه‌ك پارتی ده‌م، به‌ڵێنێكی پیرۆز ده‌ده‌ین به گه‌لانی میزۆپۆتامیا و ئه‌نادۆڵ: له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری خۆمان نادزینه‌وه؛ هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ین به هیچ هه‌نگاوێك كه ڕۆحی لهدهستچووانمان ئازار بدات، هیچ وتارێك كه زیان به پرۆسه‌كه بگه‌یه‌نێت، و هیچ كردارێك كه ڕێگای ئاشتی ببڕێت. ده‌بینه به‌رگریكار و هه‌ڵگری ماندوونه‌ناسی هاووڵاتیبوونی یه‌كسان، سیاسه‌تی دیموكراتی و ئاشتی.
ئه‌مڕۆ له لایه‌كه‌وه هه‌ست به هیوایه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین و له لایه‌كی تریشه‌وه قورسایی به‌رپرسیارێتییه‌كی قووڵی مێژووییمان له‌سه‌رشانه. ئه‌مه كۆتایی نییه، به‌ڵكو ده‌ستپێكێكی نوێیه. ئه‌م به‌یانی ئیراده‌یه‌ی خۆمان به یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێی ئازیزمان سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ته‌واو ده‌كه‌ین، كه ته‌مه‌نی خۆی بۆ ئاشتی و برایه‌تیی گه‌لان ته‌رخان كرد و دڵی هه‌میشه له‌گه‌ڵ چه‌وساوه‌كاندا لێیده‌دا.
بێگومان ڕووناكایی ئاشتی و برایه‌تی ده‌هێنینه سه‌ر ئه‌م خاكه.
ده‌سته‌ی كارگێڕی ناوه‌ندیی ده‌م پارتی
9ی ئایاری 2025
PM:03:55:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت