په‌كه‌كه: كۆنگره‌مان به‌ست و ژماره‌یه‌ك بڕیاری مێژووییمان دا
وێستگه‌نیوز-
پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" رایگه‌یاند كه 12ـه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی له رۆژانی 5-7ـی ئایار له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كۆنگره‌ی 12مینی په‌كه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بووه، كۆنگره‌كه‌ش سه‌ره‌تا به‌جۆش و خرۆش و ڕێزه‌وه پێشوازیی له بانگه‌وازه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كرد و تێڕوانین و پێشنیازه‌كانی ئۆجه‌لان بۆ كۆنگره‌كه خوێندرایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆكرا، پاشانیش ڕاپۆرتی كورتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌له كۆنگره‌كه‌دا خوێندرایه‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆنگره‌ی 12ه‌مینی په‌كه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای بانگهێشتی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڕیاری مێژویی گرنگی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی په‌كه‌كه ده‌ركرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "كۆنگره‌ی په‌كه‌كه به ڕێز و سوپاسه‌وه شه‌هید سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ری وه‌بیرهێنایه‌وه كه یه‌كێك بو له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه كارێكی گه‌وره‌ی كرد له ئاماده‌كارییه‌كاندا، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی و ئاشتی بۆ ئه‌م پیاوه به‌نرخه‌ی كه ماوه‌ی 12 ساڵه هاوكاری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌كات داوای له هه‌مولایه‌ك كرد به‌هه‌ماهه‌نگی كار بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌كه‌ش، په‌كه‌كه ئاشكرایكردوه، "ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی 12 ی په‌كه‌كه و زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌كانی فراوان له‌سه‌ر بڕیاره‌كان دوای یه‌كخستنی ئه‌نجامه‌كان له دو بواری جیاوازدا له‌گه‌ڵ ڕایگشتی بڵاوده‌كرێنه‌وه".
PM:01:22:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت