داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی زیاتر له 10 ملیار دیناره
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو، كه‌میكردووه و زیاتر له 10 ملیار دیناره.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 3ی ئایار تا ئه‌مڕۆ 9ی ئایاری 2025، بڕی 10 ملیار و 436 ملیۆن و 310 هه‌زار و 130 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 7 ملیار و 406 ملیۆن و 66 هه‌زار و 780 دیناری نه‌ختینه‌یه و 3 ملیار و 30 ملیۆن و 243 هه‌زار و 350ی دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو، به‌ڕێژه‌ی 13.838% كه‌میكردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:11:28:09/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت