لەبارەی پسووڵەی خۆراکەوە داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم داوا لە هاوڵاتییان دەکات، پسووڵەی خۆراکیان بگۆڕن بۆ ئەلیکترۆنی.


نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە پارێزگای هەڵەبجەوە دەستدەکەین بە پرۆسەی بە ئەلیکیتۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک".

وتی، "داواش لە هاوڵاتییان دەکەین لەڕێی ئەو بەرنامەیەی خراوەتە بەردەست، فۆرمی خۆراکەکەیان پڕبکەنەوە، چونکە ئەگەر پسووڵەی خۆراک نەکرێتە ئەلیکترۆنی، بەشەخۆراک رادەگیرێت".

وتیشی، "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کارتی نیشتمانی دەربهێنن، چونکە بەبێ کارتی نیشتمانی، هاوڵاتی ناتوانێت بەشداریی ئەو سیستمە بکات".


PM:11:43:08/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت