"ناجێگیری كه‌شوھه‌وا و خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه"
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه له رۆژانی داھاتوودا پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت: "دواتر ناجێگیری كه‌شوھه‌وا و خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی به‌رگه‌ھه‌وا له رۆژانی داھاتوودا كه‌ش و ھه‌وای ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ئه‌نجامی دووبارهھاتنی بارسته ھه‌وایه‌كی گه‌رم كه سه‌رچاوه‌كه‌ی باكووری ئه‌فریقایه و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه 2025/5/8 پله‌كانی گه‌رما پله پله ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات و سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی داھاتووش رۆژی شه‌مه 2025/5/10 تا رۆژی دووشه‌مه 2025/5/12 كاریگه‌ری شه‌پۆلی گه‌رماكه زیاتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌و چه‌ند رۆژه‌دا له‌سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی بۆ 32 تا 33 پله‌ی سه‌دی به‌رزببێته‌وه ، له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌ولێر و دھۆك و ھه‌ڵه‌بجه‌ش 35 تا 36 پله، له‌سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركوك 36 تا 38 پله و ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 37 پله و باشوری گه‌رمیان 39 تا 40 پله".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "له‌رۆژی سێشه‌مه‌وه 2025/5/13 كاریگه‌ری ئه‌و گه‌رمایه كه‌مده‌بێته‌وه و بارسته ھه‌وایه‌كی فێنك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی باكوری ئه‌وروپایه رووده‌كاته‌وه ناوچه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان".
ده‌شڵێت: "به‌ھۆیه‌وه دووباره كه‌ش و به‌رگه‌ھه‌وای ھه‌وای ناوچه‌كه ناجێگیر ده‌بێته‌وه و ئاراسته باكانی رۆژئاوا‌و باشوری رۆژئاوا چالاك ده‌بنه‌وه كه ده‌بێته ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵی بیابانه‌كانی رۆژئاوای عێراق و سوریا كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌گاته‌وه سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاندووه كه "ھه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ئه‌گه‌ری بارانبارینێكی كه‌م و ھه‌وره بروسكه له‌شوێن و ناوچه‌ی جیاجیادا ده‌بێت به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاویه‌كانی باكووری ھه‌رێم، كاریگه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تا 17ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامی ده‌بێت".
PM:11:54:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 6568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت