هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: پێم مه‌ڵێن خانمی یه‌كه‌می عێراق
وێستگه‌نیوز-
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی مێژوویی كورد، حه‌زی نه‌كردووه پێی بڵێن : خانمی یه‌كه‌می عێراق "چونكه بیری نازناوی مه‌لاژنم ده‌خاته‌وه" .
ئه‌مڕۆ له‌هۆڵی سالمی شاری سلێمانی كتێبی (ساڵانی ئاگر و به‌فر- بیروه‌رییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی )كه له‌لایه‌ن مه‌عد فه‌یازه‌وه نوسراوه و نه‌رمین عوسمان كردوویه‌تی به‌كوردی، بڵاوكرایه‌وه.
له‌لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تادا وه‌ك یه‌كێك له پێشه‌كییه‌كان وتارێكی نووسه‌ری ناسراوی عێراقی خالید قشتینی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پێشتر له‌سه‌ر سه‌ردانێكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و نووسه‌ری عێراقی بۆ سلێمانی و لای مام جه‌لال و هێرۆخان نووسیویه‌تی.
خالید قشتینی كه ساڵی 2023 كۆچی دوایی كرد، له نووسینه‌كه‌یدا باسی گیانی نوكته‌چێتی مام جه‌لال ده‌كات، به‌ڵام له‌م سه‌ردانه‌یدا هێرۆخانیشی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه نوكته و قسه‌ی خۆش ده‌كات.
خالید قشتینی ده‌ڵێت: "پێش سه‌ردانه‌كه‌م له‌كتێبی (الظرف في بلد عبوس) به‌شێكم بۆ قسه خۆشه‌كانی مام جه‌لال ته‌رخانكردبوو، وام پێناسه كردبوو كه ئه‌و تاكه سه‌رۆكه له جیهاندا خاوه‌ن رۆحیه‌تێكی نوكته‌چییانه‌یه، كه باسی ئه‌م بابه‌ته‌م كرد دانیشتنه‌كه‌مان گۆڕا بۆ شانۆیه‌ك له‌قسه‌ی خۆش و نوكته".
قشتینی ده‌یگێڕێته‌وه كه "مام جه‌لال داوای له ئاماده‌بووان كرد سه‌رو نوكته بگێڕنه‌وه تا هاته‌نۆره‌ی خۆی، ئه‌ویش گێڕایه‌وه كه چۆن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین به‌رپرسانی چین پێیان وتووه كه ژنانی چین له چركه‌یه‌كدا منداڵێك زیاد ده‌كه‌ن، مام جه‌لالیش وتوویه‌تی " پیرۆزه له‌كوردستان ژنی كورد نۆ مانگی ده‌وێت، تا منداڵێكمان پێبدات" .
خالید قشتینی ئاماژه بۆ سه‌ردانێكی بۆ لای هێرۆ ئیبراهیم، خانمی یه‌كه‌می عێراق ده‌كات كاتێك یه‌كێك له ئاماده‌بووان به‌و نازناوه ده‌ستی به‌قسه‌كردن كرد، به‌ڵام ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، ده‌ستی درێژكرد بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگی بكات وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی نازناوی خانمی یه‌كه‌م و وتی: "من ئه‌وه‌م ناوێت چونكه نازناوی مه‌لا ژنم بیرده‌خاته‌وه".
ده‌شڵێت: "به‌یه‌كه‌وه پێكه‌نین، وای لێكردم بیر بكه‌مه‌وه ئه‌مڕۆ كێ سه‌رچاوه‌ی نوكته‌یه سه‌رۆككۆمار یاخود، مه‌لا ژنی هاوسه‌ری؟".
قشتینی له‌وه‌سفی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی: "ژنێكه له زانست و زانیاری فراوان و وردبیندا ڕكابه‌ریی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات".
PM:09:48:07/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 7924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت