شاسوار عەبدولواحید داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات
وێستگەنیوز_
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، پارتی و یەکێتی لەپێناو خۆیان و کەسوکاریان یاری بە چارەنووسی هەرێم و هاوڵاتیانەوە دەکەن، کاتی کاری پێکەوەیی و دەستخستنە ناودەستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی گەندەڵی پارتی و یەکێتی.
ئەمرۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، پاش سەردانی هەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆن بۆلای شاسوار عەبدولواحید بۆ پێکهێنانی بەرەیەک، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند، پارتی و یەکێتی بە سوود وەرگرتن لە نەچوونی خەڵک بۆ دەنگدان خۆیان و خێزانەکانیان کردووەتە باڵادەست.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیتر کاتی ئەوەیە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بەرەیەکی بەهێز پێکبهێنن ئەوەش لەپێناو رزگارکردنی خەڵکەکەی و دەرهێنانی هەرێم لەم چەقبەستووییە.
دووپاتیشیکردەوە، دەیانەوێت بەرەیەک دروست بکەن و بە پلان رووبەڕووی دەسەڵات ببنەوە.
کلیک بکە بۆ بینینی تەواوی پەیامە ڤیدیۆییەکە..
PM:08:09:06/05/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت