بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له هه‌ولێر رووی دا
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 2.3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له هه‌ولێر رووی دا.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئایاری 2025 بوومه‌له‌رزه له سنووری شاری هه‌ولێر روویدا.
ده‌سته‌كه ده‌ڵێت: "بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 5.4 كیلۆمه‌تر به گوڕی 2.3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه 30 كیلۆمه‌تر له باكووری هه‌ولێر بووه، هیچ زیانێكیش رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
PM:06:47:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 4396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت