نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی چوار دیاری‌کرا
وێستگەنیوز-
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بۆ مانگی چوار دیاری‌کرا کە بۆ هەر ئەمپێرێک بڕەکەی لەنێوان شەش هەزار و 500 بۆ حەوت هەزار و 500 دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (6500) بۆ (7500) دیناره بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (155 بۆ 179) کاتژمێر کاریان کردووە".
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى پێنج تا به‌رواری 15/5/2025 بەمشێوەیە دەبێت:
- رۆژانە لەکاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تا 1ی شەو کاردەکەن.
- کاتژمێر 1ی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30ی بەیانی.
- کاتژمێر 6:30ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن.
- کاتژمێر 8ی بەیانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ کارناکەن.
AM:11:04:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت