کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارینی چڕ کۆتایی دێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، ئاسمانى ناوچەکەمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، ئەگەرى باران لە سەر هەندێک ناوچەى شاخاویی و سەنتەرى قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکانى سنووری پارێزگاى هەولێر و دهۆک، لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆز وخۆڵ کەمتر دەبێت و زیاد بوونى خێراى باش کۆتاى دێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ کات نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمیک تاوە باران و بروسکە بە تایبەتی لەناوچە سنوورییەکانی باکوور، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرما:

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :31 پلەی سیلیزی


AM:10:46:06/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت