چاوەڕوان دەکرێت لە دوو مانگدا کارەکانی پرۆژەی رێگەی کەلار - دەربەندیخان تەواو بکرێت


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، کارەکانی پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - دەربەندیخان دەستیپێکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە ماوەی دوو مانگدا تەواو بکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە سەرەتای ئەمساڵدا بەهۆی نەبوونی پارەوە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - دەربەندیخان راگیرا، بەڵام دوای ئەوەی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و بڕیاری خەرجکردنی پێنج ملیار دیناری دا بۆ پرۆژەکە دەست بە کارەکان کرایەوە".

قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارە لە ماوەی دوو مانگدا پرۆژەکە تەواو بکرێت ئەگەر هیچ ئاستەنگێکی بۆ نەیەتە پێش".

لە ساڵی 2017وە کارکردن لە رێگەی کەلار - دەربەندیخان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی بودجەی پێویستەوە چەندینجار کارکردن لە پرۆژەکە راگیراوە و تەنها بەشێکی پرۆژەکە تەواوکراوە، سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لەو پرۆژانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک "پرۆژەی گرنگ" پۆلێنی کردووە.


AM:09:50:06/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت