شاره‌زایه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی خۆڵبارین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی هۆكاری سه‌ره‌كی خۆڵبارین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو، پێیوایه كه هۆكاره‌كه‌ی كه‌می بارانبارینه له ناوچه بیابانییه‌كان.
سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ساڵانه ئاسایی له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی به‌هار و وه‌رزی پایز له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆله‌كانی باران بارین و به زۆریش په‌ستان نزمه خهماسینیهكان چالاكی با له ناوچه بیابانییه‌كانی خۆرئاوای عێراق زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی دروستبوونی خۆڵبارین".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی سروشتی ئه‌و ناوچانه به‌هۆی كه‌می بارانبارینه‌وه رووپۆشی ڕووهكی كه‌مه و خاكه‌كه‌ی فشه‌ڵ و به‌زۆریش لماوییه، كاتێك چالاكی با ده‌ستپێده‌كات خۆڵێكی زۆر به‌هۆی كاریگه‌ری بایهكهوه ده‌چێته ئاسمان و به‌ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی گه‌رمیان دێن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "زۆرجاریش ئاراسته‌ی با به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆڵه‌كه ده‌گوازێته‌وه ئه‌مه‌یان چڕترو ساڵانه زیاتر دووباره ده‌بنه‌وه".
ده‌شڵێت: "هه‌ر ساڵێك رێژه‌ی باران له ناوچه بیابانییه‌كان كه‌م بێت، خۆڵبارین زیاتر ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه".
سیروان ساڵح رایگه‌یاندووه كه "ئه‌و ناوچانه‌ش خۆڵبارینی تێدا دروست ده‌بێت ناوچه‌كانی نێوان موسڵ و ئه‌نبار و ناوچه سنوریه‌كانی نێوان عێراق و سوریایه وه‌ك له نه‌خشه‌كه‌دا دیاریمان كردووه".
PM:11:19:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت