كاره‌با 24 كاتژمێرییه‌كه كێشه‌ی بۆ دروست بوو
وێستگه‌نیوز-
كاره‌با 24 كاتژمێرییه‌كه كێشه‌ی بۆ دروست بوو، پرۆژه‌ی رووناكی-یش رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی ناله‌باریی كه‌ش و هه‌واوه تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی تووشی كێشه‌ی ته‌كنیكی هاتووه كه بووه‌ته هۆكاری پچڕانی كاره‌با له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان.
پرۆژه‌ی رووناكی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانه له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت داوای لێبووردن بكه‌ین له‌باره‌ی هه‌ر ناڕه‌حه‌تییه‌ك كه درووست بووه به‌هۆی ئه‌م پچڕانه‌وه. هه‌روه‌ها ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با به به‌رده‌وامی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌زووترین كات كاره‌بای نیشتمانی بگه‌ڕێته‌وه".
هاوڵاتیانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "له‌م كاته‌دا مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كه‌تان كارا ده‌بێت و كاره‌باتان به‌ده‌ست ده‌گات تا كۆتایی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی 24 كاژێری".
هاوكات پرۆژه‌ی رووناكی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "له كۆتایی مانگ هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به مۆلیده‌ی ئه‌هلی ناده‌ن".
كاره‌بای 24 كاژێری له چوارچێوه‌ی "پڕۆژه‌ی رووناكی"دایه، كه 17-10-2024 له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه و تا ئێستا له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی جێبه‌جێ كراوه.
PM:09:06:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت